
Plus4
پێش 7 کاتژمێر
🔻عەبدوڵا کوێخا موبارەک هێرش دەکاتە سەر حکومەتەکەی مەسرور بارزانی
-دەقی نوسینکەی عەبدوڵا کوێخا موبارەک:
بەرپرسانی هەرێم دەرسێک لەو شەرمەزاریەتان وەربگرن
باسی قەیرانی دارایی، بێ موچەیی و برسێتی خەڵک، کەمی خزمەتگوزاری و هێرشی درۆن بۆ سەر کوردستان ناکەین کە زۆر باسکراوە و ئاشکرایە بە چی نیەت و مەرامێک ئەو کێشانە دژی کورد دروست دەکرێن، هەرچەند ئەمەش بەشێکی بەهۆی بێ توانایی و کەم تەرخەمی ئێوەوەیە.
بەڵام ئەوەی کارەسات و شەرمەزاریە:
-خەڵک دەیانەوێت قوت و بژێویان لە دەستی تەیف سامیدا بێت بەهۆی بێ متمانەیی و دەس پیسی ئێوەوە.
-خەڵک دەیانەوێت دەستبەرداری ئەو هەموو قوربانیدانەیان و سەروەریە نەتەوەیی و نیشتیمانیەکانیان بن و بگەڕێنەوە باوەشی عێراق و سودانی لە داخی ئێوە.
-خەڵک ئەوەندە لێتان بێزارە شوێنی شەیتانیش دەکەون و پشتیوانی دەکەن ئەگەر دژی ئێوە بێت.
-خەڵک حەزدەکەن خۆیشیان لە ئاگرێکدا بسوتێن تەنها بەو هیوایەی ئێوەش بسوتێن.
ئاخر کاری چەند ساڵەی ئێوە حکومڕانی و ئیدارەدانی خەڵک نەبووە، بەڵکو تەنها خەریکی قومار و کەیفوسەفای خۆتان و لە خەمی کۆمپانیا و منداڵەکانی خۆتان بوون.
بۆیە ئەگەر خوا بکا هەموو سەروەریەکانتان لە دەست نەدابێت ئیتر شەرم و حەیا بتانگرێت ئەگەر هەتانە.