
Plus4
پێش 7 کاتژمێر
🔻سودانی پرسی موچەو نەوت لەگەڵ هەرێم یەکلایی دەکاتەوە
کاروان یاروەیس ئەندامی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق لەفراکسیۆنی یەکێتی رایگەیاند، شەوی ڕابردوی چوارچێوەی هەماهەنگی کۆبوەوە، بەڵام بەهیچ شێوەیەک باسی لەموچەی موچەخۆرانی هەرێم و هەروەها کێشەکانی نێوان هەولێرو بەغداد نەکردووە.
وتیشی، لەکۆتایی کۆبونەوەکەدا محەمەد شیاع سودانی سەرۆک وەزیران بەسەرکردەکانی چوارچێوەی هەماهەنگی تووە، کێشەی نێوان هەولێرو بەغداد وەکو خۆی بێ چارەسەر ماوەتەوەو داوای بۆچونی ئەوانی کردووە.
رونیشیکردەوە سەرکردەکانی چوار چێوەی هەماهەنگی داوای بۆچونی سودانییان کردووە لەسەر کێشەکان ، ئەویش ئەوەی باس کردوە کە بەڕای ئەو دەبێت هەرێم پابەندبێت بەهەناردەی نەوت و رادەستکردنی داهاتی ناوخۆ بەوجۆرەی کە وەزارەتی دارایی و وەزارەتی نەوت و بەبڕیارەکانی دادگای فیدراڵیی، پاشان موچەو شایستە داراییەکان رەوانەی هەولێر بکرێت.
بەپێی وتەی کاروان یاروەیس، سەرکردەکانی چوارچێوەی هەماهەنگی سودانیان سەرپشک کردووە لەشێوازی مامەڵەکردن لەگەڵ کێشەکان و پابەندکردنی هەرێم بەبڕیارەکانی دادگای فیدڕاڵی.