بەرهەمهێنانی نەوت
Plus4
پێش 4 کاتژمێر

وەزارەتی نەوتی عێراق: ئاستی بەرهەمهێنانی کێڵگەی نەوتی حەمرین زیاد دەکرێت و سوودی بۆ کارەبای کەرکوکیش دەبێت

 

وەزارەتی نەوتی عێراق ڕایگەیاند: كۆمپانیای نەوتی باكورو كۆمپانیای (HKN)ی ئەمریكی گرێبەستی پەرەپێدانی كێڵگەی حەمرینیان واژۆكرد.

 

لەوبارەیەوە وەزارەتی نەوتی عێراق، بەئەنجامدانی ئەم گرێبەستە، ئاستی بەرهەمهێنانی كێڵگەكە بۆ (٦٠) هەزار بەرمیل لەڕۆژێكدا بەرزدەكرێتەوە.

 

لەوبارەیەوە وەزارەتی نەوتی عێراق ئاشكرایكرد: بەسەرپەرشتیی جێگری سەرۆك وەزیران بۆ كاروباری وزەو وەزیری نەوت، گرێبەستی نێوان كۆمپانیای نەوتی باكوورو كۆمپانیای (HKN)ی ئەمریكی، بۆ پەرەپێدانی كێڵگەی حەمرین واژۆ كرا.

 

وەزارەتەكە لەڕاگەیاندراوێكدا ئاشكرایكرد: وەزیری نەوتی عێراق، پەرۆشیی وەزارەتەكەی دووپاتكردووەتەوە بۆ هاوكاریكردن لەگەڵ كۆمپانیا بەناوبانگەكانی ئەمریكاو خۆرئاواو كۆمپانیا جیهانیەكانی تر، بۆ پەرەپێدانی كێڵگە نەوتییەكان و كەڵك وەرگرتن لەغازو بەهێزكردنی توانای بەرهەمهێنان و پاڵپشتیكردنی ئابووریی نیشتمانی.

 

وەزیری نەوت دەڵێت: لەئێستادا ڕێژەی بەرهەمهێنان لەكێڵگەی حەمرین لەنێوان (٢٠ بۆ ٢٥) هەزار بەرمیلە لەڕۆژێكدا، بەڵام وەزارەتەكەی هەوڵدەدات ڕێژەی بەرهەمهێنانی كێڵگەكە بۆ (٦٠) هەزار بەرمیل لەڕۆژێكدا بەرزبكاتەوە، ئەمە جگە لەوەبەرهێنانانی (٤٥ بۆ ٥٠) ملیۆن مەتر سێجا غازی هاوەڵ، بۆ سووتەمەنیی وێستگەكانی كارەبا.