
Plus4
پێش 7 کاتژمێر
محەمەد شیاع سودانی لەسەر کێشەی مووچەی هەرێم هاتە دەنگ
محەمەد شیاع سودانی؛ سەرۆک وەزیرانی عێراق لهچاوپێكهوتنێكدا لهگهڵ ڕۆژنامهی شهرقولئهوسهت ڕایگەیاند: بهغدا ههوڵی برسیكردنی ههرێمی كوردستان نادات.
🔸 پابەندین بەجێبەجێکردنی بڕیاری دادگای فیدراڵی، بەڵام هەرێم داهاتی تەواوەتی ڕادەست نەکردووە.
🔸 عێراق پابەندە بەجێبەجێکردنی ئەرکە ئەخلاقی و دەستوورییەکانی بەرامبەر هاووڵاتیانی هەرێم، بەڵام یاسای بوودجەو بڕیاری دادگای فیدراڵی هەن کە بنەمای یاسایین و ناتوانێت پێشێلیان بکات.
🔸 بەدوای چارەسەرێکدا دەگەڕێین بۆ ئەوەی تاکۆتایی ئەمساڵ لەدەرەوەی یاسای بوودجە، گرفتی مووچەی هەرێم چارەسەربکەین.
🔸 حکومەتی هەرێم تەواوی نەوتی بەرهەمهێنراو و داهاتە نانەوتییەکانی ڕادەستی بەغدا نەکردووە وەک لەیاسای بوودجەو بڕیاری دادگای فیدراڵیدا هاتووە.
🔸 وەزارەتی دارایی ناتوانێت پشکی کوردستان بنێرێت تا پابەندییەکانی جێبەجێ دەکات.
🔸 بەدرێژایی ماوەی ڕابردوو، لەسەر بنەمای یاسای بوودجە، پابەندی بڕیاری دادگای فیدراڵی بووین و لەدەرەوەی پشکی خۆی لەبوودجە، پارەیان بۆ هەرێم ناردووە.
🔸 ئەو تۆمەتانەی دەخرێنە پاڵ حکومەتی عێراق سەبارەت بەبرسیکردنی خەڵكی هەرێم، هیچ بنەمایەکیان نییە.
🔸 حکومەتی فیدراڵ سوورە لەسەر سەقامگیریی هەرێم، بەوپێیەی بەشێكی گرنگە لەئاسایشی هەموو عێراق.
🔸 هیچ خواستێکی سیاسیی بۆ لێدان لەهەرێم بوونی نییە.