
Plus4
پێش 4 کاتژمێر
شانه‌ی ڕاگه‌یاندنی ئه‌منیی عێراق: هێرشه‌كه‌ی سه‌ر كێڵگه‌ی خورمه‌ڵه زیانی نەبووەو لێکۆڵینەوەی لەبارەوە ده‌كه‌ین
کەمێک بەر لەئێستا، شانه‌ی ڕاگه‌یاندنی ئه‌منیی عێراق بڵاویکردەوە: ئەمشەو له‌ڕێگه‌ی دوو درۆنه‌وه هێرشكراوه‌ته سه‌ر كێڵگه‌ی نه‌وتی خورمه‌ڵه.
دەشڵێت: له‌ئێستادا له‌هه‌ماهه‌نگیداین له‌گه‌ڵ ده‌زگا ئه‌منییه‌كانی هه‌رێم بۆ لێكۆڵینه‌وه له‌و ڕووداوه دوژمنكارانه‌یه.
بەپێی ڕاگەیاندراوەکەی شانه‌ی راگه‌یاندنی ئه‌منیی عێراق: هێرشەکە له‌ڕێگه‌ی دوو درۆنی نه‌ناسراوه‌وه کراوەتە سەر كێڵگه‌ی نه‌وتی خورمه‌ڵه‌ی سەر بەقه‌زای مه‌خمور له‌سنووری پارێزگای هه‌ولێر.
ئاشکراشیکردووە: هێرشه‌كه‌ی سه‌ر كێڵگه‌ی نه‌وتی خورمه‌ڵه جگه له‌زیانی ماددی هیچ زیانێكی گیانیی بەدواوە نه‌بووە.
وەزارەتی سامانە سروشتییەکان:
هێرشە درۆنییەكەی سەر كێڵگەی نەوتی خۆرمەڵە، زیانی بە بۆرییەکانی ئاوی وێستگەکە گەیاندووە
درەو:
وەزارەتی سامانە سروشتییەکانی هەرێمیش ڕاگەیاندراوێکی بڵاوکردەوەو تیایدا دەڵێت: ئێوارەی ئەمڕۆ لەڕێگەی دوو درۆنی بۆمبڕێژكراوەوە هێرشكرایە سەر كێڵگەی نەوتی خۆرمەڵە لەپارێزگای هەولێر.
دەشڵێت: هێرشەکە هیچ زیانێكی گیانیی نەبووەو تەنها زیانی بەبۆرییەکانی ئاوی وێستگەکە گەیاندووە.
وەزارەتی سامانە سروشتییەكان ئەم جۆرە هێرشانە بۆسەر ژێرخانی ئابووریی هەرێمی کوردستان شەرمەزار دەکات.