Plus4
berî 7 meh
پاش نیوەڕۆی ئەمڕۆ دووشەممە دادگایی کەرخ سزای ساڵێک زیندانی بە سەر راکان جبوری پارێزگاری بە وەکالەتی کەرکوک دەرکرد . پاش ئەوەی راکان جبوری چوە ناو هۆڵی دادگاوە داوای کردبوو بە تەنها لە هۆڵەکە دادگایی بکرێت، بە پێی زانیارییەکانی Plus4 دادگا سزای ساڵێک دەرکردوە لە گەڵ راگرتنی جێبەجێکردنی بڕیارەکە ،سەرچاوەیەکی تایبەت بە Plus4 راگەیاند ئەگەر چی سزاکە جێبەجێ ناکرێت بەڵام ئەبێتە رێگر لە خۆکاندیدکردنی ناوبراو بۆ هەڵبژاردنی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق و وە بێبەشکردنی لە ئەندامێتی ئەنجومەنی پارێزگای کەرکوک .





