
Plus4
پێش 3 کاتژمێر
🔻کەرکوک.. دوو روداوی شێلانی ئۆتۆمبێل قوربانی لێدەکەوێتەوە
ئێوارەی ئەمڕۆ لەگەڕەکی پەنجاعەلی شاری کەرکوک دوو روداوی شێلانی ئۆتۆمبێل رویانداوە بەهۆیەوە دوو قوربانی لێکەوتووەتەوە و یەکێکیان منداڵێکی تەمەن دوو ساڵانە.
سەرچاوەیەک بە plus4ی راگەیاند: ئۆتۆمبێلێک دوو منداڵی شێلاوە یەکێکیان تەمەنی دوو ساڵ بوەو گیانی لەدەستداوە، منداڵەکەی دیکەشیان برینداربوە و تەمەنی چوار ساڵانە.
وتیشی، لەروداوێکی دیکەی هاوشێوەدا مێردمنداڵێک بەئۆتۆمبێل هاوڵاتییەکی شێلاوەو بەهۆیەوە گیانی لەدەستدا.