
Plus4
پێش 4 کاتژمێر
پارێزگاری کەرکوک، کاتژمێرێک دەوامی فەرمانگەکانی کەمکردەوە
بەهۆی بەرزبونەوەی پلەکانی گەرماوە، پارێزگاری كه‌ركوك بڕیاریدا ڕۆژانه بۆ ماوه‌ی یه‌ك كاتژمێر ده‌وام له‌سه‌رجه‌م فه‌رمانگه‌كان كه‌مبكرێته‌وه.
ڕێبوار تەها پارێزگاری كه‌ركوك، ڕاگەیاندراوێکی ئاراستەی سەرجەم فەرمانگەو یەکە کارگێڕییەکان و بەشەکانی دیوانی پارێزگای کەرکوک کرد کە لەسبەی سێشەممەوە، دەوامی فەرمی بۆ ماوەی یەک کاتژمێر کەمبكرێتەوە.
بەپێی ڕاگەیاندراوەکە، دەوامی فەرمی لەکاتژمێر 7:30ی بەیانی دەستپێدەکات و لەکاتژمێر 1:30 پاشنیوەڕۆ کۆتاییدێت.