ئەپیکۆر
plus4
پێش 4 کاتژمێر

 

کۆمەڵەی پیشەسازیی نەوتی کوردستان (ئەپیکور) پاش کۆبونەوەیان لە گەڵ بەرپرسانی هەولێرو بەغدا رایگەیاند : کۆمپانیا ئەندامەکانی  خۆشحاڵن  بەوەی گفتوگۆکانی نێوان حکومەتی هەرێمی کوردستان و حکومەتی عێراق بۆ گەیشتن بە رێککەوتن لەسەر دەستپێکردنەوەی هەناردەی نەوت چڕکراونەتەوە، هیوادارن لە ماوەیەکی نزیکدا ئەو ئامانجە بێتەدی.

ئەپیکۆر راشیگەیاند لە کۆبوونەوەکەدا کۆمپانیا نێودەوڵەتییەکان جەختیان کردووەتەوە کە "ئامادەن دەستبەجێ هەناردەکردنــی نەوت دەستپێبکەنەوە، ئەوەش کاتێک رێککەوتنی پابەندکەر واژۆ دەکرێت، کە دڵنیایی بدات لە پێدانی پارەی هەناردە، رێز لە گرێبەستە یاساییە کارپێکراوەکانیان بگیرێت و چارەسەرێک بۆ شایستە داراییە کەڵەکەبووەکانیان بدۆزرێتەوە.