دادگای فیدرالی
plus4
پێش 4 کاتژمێر

بڕیارە دادگای فیدڕاڵی عێراق لەدانیشتنی ئەمڕۆیدا پرسی ناردنی موچەی فەرمانبەرانی هەرێم بە دەرکردنی فەرمانێکی سالاری یەکلایی بکاتەوە.

بەپێی زانیارییەکان، دوێنی دادگای فیدڕاڵی پرسی فەرمانە سالارییەکەی خستوەتە نێو کارنامەی ئەمڕۆی دانیشتنەکەیەوە.

هەر بەپێی زانیارییەکان، ئەگەر فەرمانە سالارییەکە دەربچێت، ئەوە تەنها بۆ خەرجکردنی موچەی مانگی پێنجی فەرمانبەرانەو پاشان دەبێت هەرێم و بەغداد لەسەر پرسە هەڵواسراوەکانی وەکو نەوت و داهاتە ناوخۆییەکان رێکبکەون.