تۆماس
Plus4
پێش 8 کاتژمێر

🔻وەڵامێکی توندی نوێنەرەکەی ئەمریکا لەسوریا دەدرێتەوە

 

سارە ئادەمز نوسەری بەناوبانگی ئەمریکا، رەحنەیەکی توند لە سیاسەت و لێدوانەکانی تۆم باراک نوێنەری ئەمریکا لە سوریا دەگرێت .

 

ئەو نوسەرە بەناوبانگەی ئەمریکا بە نوێنەرەکەی ئەمریکا دەڵێت، کورد لەوماوە کورتەی دەسەڵاتی تۆ لە ئیدارە زیاتر بەرگە دەگرێت، بۆیە چەواشەکاڕییەکانت لە راگەیاندنەکانەوە رابگرە.

 

هاوکات نوسیوێتی: با راشکاوبین، تۆ زۆر توڕە دەبیت، ئەگەر کەسێک پێشنیاری روبەڕوبنەوەی د۱۱عشت بۆ بکات، ئەو نوسەرە، دوا رستەی نوسینەکەی داوە بە گوێی تۆم باراک وەکو ئاماژەیەک کە کچان و کوڕانی کورد ئازایانە روبەڕووی چــ،،ــەکدارانی د۱۱عــ،،ــش بونەتەوە.

 

پێشتر نوێنەری ئەمریکا لە سوریا لە لێدوانێکدا رایگەیاندبوو، ئەمریکا ئەوەندە قەرزاری هەسەدە نییە تا حکومەتێکیان لەنێو سوریا بۆ درۆست بکات.

 

ئەوەشی ووتبوو کە هەسەدە یەپەگەیەو یەپەگەش بەشێکە لە پــ،،،ــەکــ،،ــەکە کە لە لیستی تــ،،ـــیــ،،ــرۆردایە.