
plus4
پێش 10 کاتژمێر
لیژنەی دارایی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق رایدەگەیەنێت، موچەی تەواوی فەرمانبەران دابینکراوەو هیچ گرفتێکی بۆ دروست نابێت.
موعین کازمی ئەندامی لیژنەکە رونیکردوەتەوە، ئەگەر رۆژانە 4 ملیۆن 400 هەزار بەرمیل بە نرخی 65 دۆلار بفرۆشرێت، ئەوە بۆ هەر بەرمیلێک 5 دۆلار کورتهێنان دروستدەبێت، بەو پێیەی لە یاسای بودجەدا بەرمیلێک بە 70 دۆڵار خەمڵێندراوە.
وتیشی، دەکرێت کورتهێنانەکە لەرێی داهاتی نانەوتییەوە پڕبکرێتەوە کە دەکاتە نزیکەی 20 ترلیۆن دینار، بەمەش تاکۆتایی ساڵ گرفت بۆ موچەی فەرمانبەران دروست نابێت