
plus4
پێش 10 کاتژمێر
مەکتەبی سیاسی یەکێتی بەسەرۆکایەتی بافڵ جەلال تاڵەبانی لە کۆبونەوەدایەو هەردوای ئەو کۆبونەوەیە، ئەنجومەنی سەرکردایەتی یەکێتی بەسەرۆکایەتی بافڵ جەلال تاڵەبانی کۆدەبێتەوە.
بەپێی زانیارییەکان ، یەکێتی تاوتوێی چەند پێشنیارێک دەکات سەبارەت بە شێوازەکانی بەشداریکردن لە کابینەی نوێی حکومەنی هەرێمی کوردستان.
هاوکات سبەینێ کۆبونەوەی باڵای یەکێتی و پارتی بەڕێوەدەچێت.
بەپێی زانیارییەکان، لەکۆبونەوەکەدا وەفدی یەکێتی لەلایەن بافڵ جەلال تاڵەبانییەوە سەرۆکایەتی دەکرێت و وەفدی پارتیش لەلایەن مەسعود بارزانیەوە سەرۆکایەتی دەکرێت و تێیدا پرسی کابینەی نوێی حکومەتی هەرێم یەکلایی دەکرێتەوە.