فازل بەشارەتی
Plus4
پێش 7 کاتژمێر

فازڵ بەشارەتی: سیاسەتی بەغدا قڕکردنە بەشێوازێکی خراپتر لەسەردەمی سەدام

 

فازڵ بەشارەتی؛ کادری پێشکەوتووی پارتی، هێرشدەکاتە سەر دەسەڵاتدارانی بەغداو بەخراپتر لەسەردەمی سەدام حسێنی ناوزەند دەکات.

 

بەشارەتی دەڵێت: سیاسەتی ئێستای حکومەتی عێراق بەرامبەر هەرێم، درێژەپێدەری سیاسەتی قڕکردن و برسیکردنە، بەڵام بەشێوازێکی خراپترو جیاوازتر لەسەردەمی سەدام حسێن.

 

دەشڵێت: چۆن کورد خۆی بە عێراقی بزانێت، لەکاتێکدا عێراق سیاسەتی بڕینی مووچەو گەمارۆ پەیڕەو دەکات.

 

 باسی لەوەشکرد: دەسەڵاتدارانی بەغدا ڕۆڵی مێژوویی کوردیان وەک بوونیاتنەرو پارێزەری عێراق لەبیر کردووە، هاوکات داوای یەکڕیزیی لایەنە کوردییەکانیش دەکات بۆ دانانی سنوورێک بۆ ئەم سیاسەتە چەوتەی بەغدا بە وتەی ناوبراو.

 

وتیشی: هیچ دڵخۆش نیم لەوەی سبەس مووچەیەک یا دووان بێت، ڕەوانەکردنی مووچەیەک تەنها پاراستۆڵ یا ئازارشکێنێکە، چوونکە بەغدا لەئێستادا سیاسەتی قڕکردن و برسیکردن پەیڕەو دەکات.