کێشەی مووچە
Plus4
پێش 7 کاتژمێر

جەمال کۆچەر: داوامان کردووە سودانی و مەسرور بارزانی و وەزیرانی دارایی عێراق و هەرێم بێنە پەرلەمان

 

جەمال کۆچەر سه‌رۆكى فراكسیۆنى یه‌كگرتوو له‌ئه‌نجومه‌نى نوێنه‌رانى عێراق ئاشکرایکرد: سەبارەت بەپرسی مووچه‌ى هه‌رێم، داوامانکردووە هەریەک لەسه‌رۆك وه‌زیرانى عێراق و هه‌رێم و هەردوو وه‌زیرى دارایى و عێراق و هه‌رێم كردووه‌ له‌په‌رله‌مانى عێراقدا میوانداری بکرێن.

 

وتیشی: ئه‌نجومه‌نى نوێنه‌رانى عێراق، نوێنه‌رى هه‌موو گه‌لى عێراقه‌ به‌گه‌لى كوردیشه‌وه‌، بۆیە پێویسته‌ به‌یه‌ك چاو تەماشای هه‌موو گه‌لانى عێراق بكات.

 

ئاشکراشیکرد: به‌جێگرى سه‌رۆكى په‌رله‌مانى عێراقمان وت کە له‌فراكسیۆنى پارتییه‌، ئێمه‌ نوێنه‌رى خه‌ڵكین و ئێستا گونجاو نییه‌ بۆ بایكۆتکردن، بۆیە پێویسته‌ په‌یامه‌كان بگه‌یه‌نین و له‌په‌رله‌مان گووشار بكه‌ین بۆ چاره‌سه‌ركردنى قه‌یرانى مووچه‌ى هه‌رێم، گه‌ر هیچ ڕێگەیه‌كى ترمان لەبەردەمدا نه‌ما ک، ئه‌وكات بایكۆتكردن دەکەینە کاری لەپێشینەمان.