
plus4
پێش 3 کاتژمێر
پارتی چاره‌سه‌ری كێشه‌ی موچه به نێچیرڤان بارزانی ده‌سپێرێت
مه‌كته‌بی سیاسیی پارتی لەکۆبوونەوەی ئەمڕۆیدا سەبارەت بەچه‌ند پرسێك گفتوگۆی كرد‌و، بەتایبەت كێشه‌ی نێوان هه‌رێم و بەغدا کە گرنگترینیان بوو.
بۆ ئه‌و مەبەسته پارتی، نێچیرڤان بارزانی، سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستانی ڕاسپارد بۆ چاره‌سه‌رکردنی كێشه‌ی مووچه تا بەشێوەیەکی ناڕاسته‌وخۆ خوودی خۆی سه‌رپه‌رشتی پرسه‌كه بكات.
کۆبوونەوەکەی ئەمڕۆی مه‌كته‌بی سیاسیی پارتی، به‌سەرۆكایەتیی مەسعود بارزانی، سه‌رۆكی پارتی و نێچیرڤان بارزانی و مەسرور بارزانی، جێگرانی سه‌رۆكی حزبەکەو فوئاد حسێن، جێگری سەرۆك وەزیرانی عێراق لەپیرمام ئەنجامدرا.
کۆبوونەوەکە سەبارەت بەپه‌یوه‌ندیه‌كانی نێوان هه‌رێم و بەغدا بوو، له‌كۆبوونه‌وه‌كه‌دا بڕیاردرا به‌ڕاسپاردنی نێچیرڤان بارزانی، تا بەناڕاسته‌وخۆ سه‌رپه‌رشتیی دانووستانه‌كان و چاره‌سه‌ری كێشه‌ی مووچه‌ی موچه‌خۆرانی هه‌رێم بكات.