بەشیر
plus4
پێش 3 کاتژمێر

دکتۆر بەشیر حەداد: پێویستە هەرێم بڕیارە گرنگەکە بدات

 

بەشیر حەداد، جێگری پێشووی سەرۆكی پەرلەمانی عێراق ڕایگەیاند: بەغدا بەهیچ شێوەیەک نایەوێت لەگەڵ هەرێمدا ڕێکبكەوێت.

ناوبراو پێیوایە، ئامانجی بەغدا لەقاڵبدانی هەرێمی کوردستان و نەدانی مووچەیە، بۆیە کاتی ئەوە هاتووە، حکومەتی هەرێم بڕیاربدات.

وتیشی: پێوستە حکومەتی هەرێم لەئێستادا بڕیارە گرنگەکە بدات، ئەویش ئەوەیە دەبێت حکومەتی هەرێمی کوردستان یان شەڕ بکات، یا لەگەڵ بەغدا ڕێکبکەوێت.

جەختیشیکردەوە:دەبێت حکومەتی هەرێم بۆ دابینکردنی مووچەی یەک مانگیش بووبێت قەرز بکات.

دەشڵێت: بەغدا ئامانجێکی سیاسیی لەپشت نەناردنی مووچە هەیە، ماوەی 48 کاتژمێرەکە تەواوبوو، کۆبوونەوەی ڕۆژی سێشەممەش تەواوبوو، لیژنەکەی سەرۆک وەزیرانی عێراق محەمەد شیاع سودانیش پێکیهێنا کارەکانی ڕاگرت، هەموو ئاماژەکانیش ئەوە دەردەخەن، بەغدا ڕێککەوتنی ناوێت.

بەشیر حەداد: پێویستە ئێستا حکومەتی هەرێمی کوردستان بڕیاری خۆی بدات، بەڵام بڕیارێکی حەکیمانە بێت، بڕیارێکی تەواوی لایەنە سیاسییەکانی کوردستان بێت.

لەگەڵ ئەوەشدا لیژنەیەک لەکەسایەتی و سیاسەتمەداران و پیاوماقوڵانی هەرێم پێکبێت و بکرێت بە لیژنەیەکی نیشتمانی، تاچارەسەرێکی نیشتمانی ببینێتەوە، ئەوکات بڕیارێکی دەستە جەمعی بەرامبەر بەغدا بدەن، بەڵام تابڕیارەکە دەدرێت.

حکومەتی هەرێم لانی کەم مووچەیەک ئامادە بکات بە هاوبەشی خودا پێداوان و سەرمایەدارانی کوردستان و کۆمپانیاکان و بیدەن بەمووچەخۆران و فەرمانبەرانی هەرێم