شەپۆلی گەرما
google
plus4
پێش 3 کاتژمێر

دەستەی کەشناسیی عێراق ڕایگەیاند: بەهۆی کاریگەربوونی شارەکانی عێراق بەنزمە پاڵەپەستۆیەکی گەرمی، پلەکانی گەرما لەشارەکانی باشووری عێراق دەگاتە 50 پلەی سیلیزی.

لە 24 کاتژمێری ڕابردووشدا، لەکۆی 15 شاری جیهاندا، 11 شارو ناوچەی عێراق لەنێو گەرمترین شارەکانی جیهاندابوون.

فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتی بەسرە لەعێراق بەرزترین پلەی گەرمای لەجیهاندا تۆمارکردووە، کە 49.3 پلەی سەدی بووە.

کەشناسیی عێراق ڕێنمایی دەداتە هاووڵاتیان تا لەکاتژمێرەکانی ناوەڕاستی ڕۆژدا هەوڵبدەن لەبەر خۆر کارنەکەن، هەروەک ئامۆژگاریی شۆفێرانیش دەکات لەو کاتانەدا ئاگاداری ئۆتۆمبێلەکانیان بن و لەبەر خۆرەتاوێکی بەتین ڕایان نەگرن.