شاخوان
plus4
پێش 4 کاتژمێر

شاخەوان عەبدوڵا جێگری سەرۆکی پەرلەمانی عێراق لەپشکی پارتی دەڵێت: حکومەتی عێراق هەموو سنورەکانی بەزاندو خەڵکی کوردستان هەڵوێستی لەئێمە دەوێت، کاتی ئەوە هاتووە سنورێک بۆ ئەم بێ رێزییەی بەغدا دانێین.

-دەقی نوسینەکەی:

لەماوەی ڕابردوو هەموو سنورەکانیان بەزاند ، دەستیان برد بۆ قوتی خەڵک و بڕیاری برسی کردن و مردنی خەڵکی کوردستانیان دا ، ئەم تاوانە لەمێژووی دروست بونی عێراق تا ئێستا یەکەمجارە ئەنجام دەدرێت ، ئەوان موچەیان نەبڕی بۆ ئەوەی جارێکی تر بیدەنەوە نەوتیان نەگرتەوە بۆ ئەوەی جارێکی تر بەری بدەنەوە ، لەهەمووی خراپتر کات کوشتن و درێژەدان بەم سیاسەتە لەژێر بیانوی جۆراوجۆر جارێک دادگای ئیتحادی و جارێک دروست کردنی لیژنە ، ئامانجیان ئەوە بو خەڵک زیاتر برسی بکەن.

ئیتر کاتی ئەوە هاتوە سنورێک بۆ ئەم بێڕێزی و لەیاسا لادانە دابنرێت ، دڵنیام حکومەتی خۆمان خەمێک لەو بابەتە دەخوات و ناهێڵێت لەوە زیاتر خەڵکی ئێمە برسی بکرێت ، خەڵکی کوردستانیش لە ئێمە دەخوازن چیتر بڕوا بەبەڵێن قسە لوسەکانیان نەکەین و هەڵوێستێک رابگەیەنین لەبەرامبەر ئەو تاوانەی بەرامبەر خەڵکی کوردستان و هەرێمەکەمان ئەنجامی دەدەن ، ئەوەش هەنگاوە دروستەکەیە .