
plus4
پێش 4 کاتژمێر
پرسی مووچە لەپەرلەمانی عێراق دەخرێتە بەرباس و زۆربەی فراکسیۆنە کوردییەکان بەشداردەبن
ئەمڕۆ پرسی مووچە لەپەرلەمانی عێراق دەخرێتە بەرباس و زۆربەی فراکسیۆنە کوردییەکانیش بەشداردەبن.
لەوبارەیەوە غەریب ئەحمەد؛ ئەندامی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق ئاشکرایکرد: ئەمڕۆ دانیشتنی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق ئەنجامدەدرێت و زۆربەی فراکسیۆنە کوردییەکان بەشداریی تێدا دەکەن.
ئەو پەرلەمانتارە ئەوەی نەدرکاند کە ئایا کام لەفراکسیۆنە کوردییەکان بەشداریی دانیشتنەکە ناکات.
ناوبراو ئاماژەی بۆ ئەوەشکرد کە لەدانیشتنەکەدا پرسی مووچەی فەرمانبەرو مووچەخۆرانی هەرێمی کوردستان تاوتوێدەکرێت و باسی لێوە دەکرێت.