
plus4
پێش 4 کاتژمێر
ئه‌ردۆگان: له 47 ساڵی ڕابردوودا 10 هه‌زار سه‌ربازمان گیانیان له‌ده‌ستداوه
ڕه‌جه‌ب ته‌یب ئه‌ردۆگان؛ سه‌رۆك كۆماری توركیا، له‌وتارێكیدا سەبارەت بەپرۆسه‌ی چاره‌سه‌ری له‌وڵاته‌كه‌ی و چەک دانانی پـ.ـەکـ.ـەکـ.ـە وتی: 47 ساڵ له‌مه‌وبه‌ر یه‌كه‌مین چالاكیی تیـ.ـرۆر ده‌ستیپێكرد (کە مەبەستی لە پـ.ـەکـ.ـەکـ.ـەیە)، له‌وكاته‌وه تائێستا ڕۆژ به‌ڕۆژ تیـ.ـرۆر زیاتر به‌ره‌و پێشه‌وه‌چوو.
له‌لایه‌ن حكومه‌ته‌وه هه‌ڵه هه‌بووەو تیـ.ـرۆری زیاتركرد، چه‌ندین حكومه‌ت هاتن نه‌یانتوانی پرسه‌كه چاره‌سه‌ربكه‌ن.
له‌وكاته‌وه 10 هه‌زار ئه‌ندامی هێزه ئه‌منییه‌كانمان گیانیان له‌ده‌ستداوه، بەکۆی گشتیش زیاتر لە (50) هەزار كەس كوژراون.
لە 30 ساڵی ڕابردوودا کارەساتی زۆر گەورە بەسەر وڵاتەکەماندا هاتووە.
ژمارەیەکی زۆر سەربازەکانمان لەشەڕی پـ.ـەکـ.ـەکـ.ـەدا گیانیان سپاردووە.
هەموومان بەیەکەوە باجی تیـ.ـرۆرمان دا.
پـ.ـەکـ.ـەکـ.ـە لەسەر بڕیاری ئیمراڵی، کۆنگرەی خۆهەڵوەشاندنەوەی بەست و دوێنێش ژمارەیەک چەکداریان دەستبەرداری چەکەکانیان بوون.
ئەمڕۆ ڕۆژێکی نوێیەو ئیتر شەڕ کۆتاییهات.
ئەمڕۆ رۆژێكی نوێیە، لاپەڕەیەكی نوێ لەمێژووی توركیادا كراوەتەوە.
لەرووی ئابوریەوە (2) ترلیۆن دۆلار زیانمان پێگەیشتووە.
لەئێستاوە تورکیا هەنگاو بۆ داهاتووی 100 ساڵەی خۆی دەنێت.
هەموو کارەکانمان بەڕاوێژکاری و هەرەوەزی بەڕێوەدەبەین.
شەڕی پـ.ـەکـ.ـەکـ.ـە دوو تریلیۆن دۆلار زیانی لێداوین.
لەگەڵ دەوڵەت باخچەلی چەندین هەنگاومان بۆ چارەسەریی کێشەکان ناوە.
ئەشکەنجەکانی زیندانیانی ئامەدو قەدەغەی زمانی کوردی، دوو کاری هەڵە بوون.
ئیتر خوێنڕشتن و فرمێسکی دایکان دەوەستێت.
کورد‌و تورک پێکەوە لەم پرۆسەیەدا قازانجیان کرد.
لەمەولا خوێنڕشتن و فرمێسکی دایکان دەوەستێت.
ئەو شەڕەی 41 ساڵە هەیە، ئیتر کۆتاییدێت.
ئیتر بەکارهێنانی وشەی تیـ.ـرۆر کۆتایی دێت.
ئەمڕۆ دادەنیشین و بێ چەک بۆ برایەتی قسە دەکەین.
لەسوریاش برا کوردەکانمان بۆ ئاشتی و سەقامگیری هەوڵدەدەن.
لەسوریا، گفتوگۆی باش لەنێوان کورد‌و دیمەشقدا ئەنجامدەدرێت.
شاندی دەم پارتی و سری سورەیا ئۆندەر؛ هەنگاوی زۆر گرنگیان بۆ ئەم مەبەستەی ئەمڕۆ هاوێشت.
ئەمڕۆ کورد‌و تورک بەخۆشەویستییەوە باوەش بەیەکتردا دەکەن، بەئاشتی بەیەکەوە دەژین.
مەترسن، ئاهەنگ بگێڕن و خۆشیى خۆتان دەرببڕن.
لاپەڕەیەکى نوێ کراوەتەوەو لەئەمڕۆوە کۆتایى بەخوێنڕشتن دێت.
نەک هەر کوردانی هاووڵاتیمان، بەڵکو پرسی برایانی کوردمان لە عێراق و سوریاش پرسی ئێمەیە.