ئەردوگان
plus4
پێش 7 کاتژمێر

ڕه‌جه‌ب ته‌یب ئه‌ردۆگان؛ سه‌رۆك كۆماری توركیا، له‌وتارێكیدا سەبارەت بەپرۆسه‌ی چاره‌سه‌ری له‌وڵاته‌كه‌ی و چەک دانانی پـ.ـەکـ.ـەکـ.ـە بابەتێکی گرنگی ورووژاندو بەشێک لەشارەکانی عێراقیشی بەموڵکی وڵاتەکەی زانی، لەنێویشیاندا کەرکوک و سلێمانی و هەولێر.

لەنێو قسەکانیدا ئەردۆغان دەڵێت: نەک هەر ئەنقەرەو ئەستەنبوڵ و دیاربەکرو ماردین و هاتای، بەڵکو کەرکوک و موسڵ و سلێمانی و هەولێرو حەلەبیش، هەموویان شارە هاوبەشەکانی ئێمەن.

نازانرێت مەبەست لەم قسانەی ئەردۆغان چییە، بەڵام لەکاتژمێرەکانی داهاتوودا، کاردانەوەی بەرفراوانیان لێدەکەوێتەوە، چوونکە دوو شاری هەرێمی کوردستان و دوو شاری عێراق و شارێکی سوریاش دەکات بەموڵکی وڵاتەکەی.