وەزارەتی ناوخۆ
پێش مانگێک

وەزارەتی دەرەوەی عێراق پێشوازی لە پڕۆسەی چەکدانانی پەک،،ـەکــ،ــە دەکات و هاوکات بە پێشهاتێکی گرنگی دەزانێت.

وەزارەتی دەرەوەی عێراق دەڵێت، ئەم هەنگاوەی پــ،،ــەکــ،ـەکــ،،ـە ئەوە دەردەخات کە پابەندی ئەوە بەڵێنەبووە کە پێشتر رایگەیاندبوو.

هاوکات ئەم هەنگاوەی بە پێشهاتێکی گرنگ زانی کە سەرەتایەکی کاریگەرە بۆ پرۆسەی داماڵینی چەک و نوێنەرایەتی دەرفەتێکی ڕاستەقینە دەکات بۆ پاڵپشتیکردنی سەقامگیری و بەرزکردنەوەی هەوڵەکانی ئاشتەوایی بەردەوام لە ناوچەکەدا"

هەروەها لە ڕاگەیندراوەکەدا هاتوە؛ ئەم پڕۆسەیە بەشداری دەکات لە کۆتاییهێنان بە خولەکانی توندوتیژی و کردنەوەی ئاسۆی نوێ بۆ لێکتێگەیشتن و پێکەوە ژیانی ئاشتیانەو پشتیونی عێراقیشی بۆ پرۆسەکە دووپاتکردەوە.