
plus4
پێش 3 کاتژمێر
وەزارەتی كار: بەتەنها لەموسڵ موچەی شەش هەزار سودمەندی ریعایەمان بڕی چونكە پێشمەرگە بون
عەبدولرەحمان مەنسوڕی بەڕێوەبەری گشتی فەرمانگەی تۆڕی چاودێری كۆمەلایەتی لەوەزارەتی كارو كاروباری كۆمەڵایەتی عێراق ئاشكرایكرد، تەنها لە پارێزگای نەینەوا دەركەوت 6 هەزار سودمەندی تۆڕی چاودێری كۆمەڵایەتی چەكداری پێشمەرگەن و موچە لەحكومەتی هەرێمی كوردستان وەردەگرن.
وتیشی، داوای لیستی ناوی موچەخۆرانی پێشمەرگەمان كردو دووای هاوتاكردنی دەركەوت، لەبەغدا موچەی چاودێری كۆمەڵایەتی وەردەگرن و لەهەولێریش پێشمەرگەن، هەر بۆیە موچەكانیان بڕی و ناچار كران تەواوی ئەو پارەیەی وەریان گرتبوو بیگەڕێننەوەو بۆ هیچ كەسێكیشمان نەكردە قیست وبەتەواوی و لەیەك شوێندا وەرمان گرتەوە.