
plus4
پێش 4 کاتژمێر
كۆمیسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەكانی عێراق، ڕۆژی دەستپێكردن و كۆتاییهاتنی بانگەشەی هەڵبژاردنی پەرلەمانی عێراقی ئاشكراكرد.
بەپێی وتەی حەسەن هادی؛ ئەندامی تیمی راگەیاندنی كۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەكانی عێراق، ڕۆژی 2025/10/9 بانگەشە دەستپێدەكات و ڕۆژی 2025/11/8 كۆتاییدێت، واتا ماوەی بانگەشە یەک مانگی تەواو دەبێت.
بەپێی وتەکانی ناوبراو، 24 كاتژمێر بەر لەڕۆژی دەنگدانی گشتی، دەنگدانی تایبەت ئەنجامدەدرێت.
جەختیشیکردەوە: لەكاتی بانگەشەی هەڵبژاردندا هەر كاندیدو لیستێك سەرپێچی بكەن، بەپێی جۆری سەرپێچییەكە لەیەک ملیۆن دینار تا 25 ملیۆن دینار سزا دەدرێن، لەهەندێك کاتیشدا ئەگەری دوورخستنەوەی ئەو لیست و کاندیدانە هەیە.
ئاشکراشیکرد: تائێستا 737 هەزار كەس فۆرمیان پڕكردووەتەوە، تا لەڕۆژی هەڵبژاردندا وەك كارمەندی كۆمیسیۆن كاربكەن.