ناس غنام
ئاژانسی هەواڵی plus4
پێش 7 کاتژمێر

فەریق روكن ناسر غەنام دەستلەكاركێشانەوەی لەرێگەی نوسینگەی سەرۆك وەزیرانی عێراقەوە پێشكەش بە سەرۆكایەتی ئەركانی سوپا كردووەو رەزامەندی لەسەر دراوە.

 

بەپێی زانیارییەكان، دەستلەكاركێشانەوەی غەنام لەریزەكانی سوپای عێراق، بۆ بەشداریكردنە لەهەڵبژاردنەكانی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق كە هێشتا دیارنییە لەسەر چی فراكسیۆنێك كاندید دەبێت.

 

ماوەیەك پێش ئێستا بەهۆی روداوی گیانی لەدەستدانی دوو خوێندكاری كۆلیژی سەربازی، فەریق روكن ناسر غەنام كە ئەوكات سەرۆكی ئەكادیمیای سەربازی بوو، لەئەركەكەی دوورخرایەوەو رەوانەی لیژنەی لێكۆڵینەوەش كرا.