
Plus4
پێش 12 کاتژمێر
وەزارەتی خوێندنی باڵاو توێژینەوەی زانستی عێراق رایگەیاند، کۆلێژێکی نوێ بەناوی زیرەکی دەستکرد دەکەنەوەو بۆ ساڵی داهاتووی خوێندنی 2025و 2026 پێشوازی لە خوێندکاران دەکات.
حەیدەر عەبودی وتەبێژی وەزارەتەکە بەرۆژنامەی سەباحی راگەیاندووە، مەبەست لە کردنەوەی کۆلێژەکە فراوانکردنی پسپۆڕییە تەکنیکییەکان و هاوتەریببوون لەگەڵ کۆڕانکارییەکانی بازاڕی کارەو هەروەها پتەوترکردنی ئاستی هاوبەشییە نێودەوڵەتی و هەرێمایەتییەکانە لەبواری تەکنەڵۆژیاو توێژینەوەی زانستی.