اري هرسين
Plus4
پێش 5 کاتژمێر

ئاری هەرسین؛ بەرپرسی لقی 4ی پارتی لەسلێمانی ڕایگەیاند: دوو کارتمان دژی بەغدا بەدەستەوەیە، گۆمیش تا قووڵتر بێت مەلەی خۆشترە

ئاری هەرسین؛ لەمیانی دیدارێکیدا ڕایگەیاند: وەک هەرێمی کوردستان دەتوانین دوو کارتی فشاری زۆر بەهێز بەرامبەر بەحکومەتی عێراق بەکاربهێنین کە یەکێکیان کشانەوەیە لەبەغدا.

ئاری هەرسین ڕوونیدەکاتەوە کە کارتی دووەم، بایکۆت کردنی هەڵبژاردنی داهاتووی عێراقە، گەر ئێمە وەک هەرێمی کوردستان بایکۆتی ئەو هەڵبژاردنە بکەین، هەڵبژاردنەکە بابەتیبوون و یاساییبوونی نامێنێت.

جەختیشدەکاتەوە کە کشانەوە لەبەغدا گۆمەکە قووڵتر دەکاتەوە، کوردیش دەڵێت: گۆم تا قووڵتر بێت، مەلەی خۆشترە.