ئەنجومەنی وەزیران
پێش 11 کاتژمێر

🔻یەکەم کۆبونەوەی لیژنە باڵاکەی تایبەت بەپرسی موچەو نەوت کۆتاییهات.

 

کۆبونەوەی باڵای وەزیرەکانی عێراق بۆ تاتوێکردنی دۆسێ هەپەسێردراوەکانی نێوان بەغدادو هەولێر کۆتایی هات.

 

لە کۆبونەوەکەدا هەردوو پروژەکەی حکومەتی عێراق و حکومەتی هەرێم تاوتوێکران کەبریتی بوون لە پرسی نەوت و بەشەبودجەی هەرێم و تەوتیکردنی موچەی فەرمانبەران و هەناردەکردنەوەی نەوتی هەرێم و رادەستکردنی داهاتە نانەوتییەکانی هەرێم بۆ خەزینەی حکومەتی فیدڕاڵی .

 

لە کۆبونەوەکەدا تەئکید لەسەر گرنگی بەردەوامی گفتوگۆو کۆبونەوەکانی لیژنەکە کرا لەپێناو گەیشتن بە چارەسەرێک بۆ ئەو پرسانەو دەستەبەرکردنی ماف و موچەی فەرمانبەرانی هەرێم.

 

هەریەکە لە وەزیران .نعیم عەبودی وەزیری خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستی و بنکین ڕیکانی وەزیری و ئاوەدانکردنەوەو نیشتەجێکردن و .ساڵح حەسناوی وەزیری تەندروستی و خالید بەتال نجم، وەزیری پیشەسازی و کانزاکان و خالید شوانی وەزیری داد ئامادەی کۆبونەوەکەبوون کە محەمەد تمیم وەزیری پلاندانان سەرپەرشتی دەکرد.