
ئاژانسی هەواڵی plus4
پێش 4 کاتژمێر
لەشەوی رابردووەوە بەهۆی شەڕەكەی قەزای خەبات، پارتی دیموكراتی كوردستان هێزەكانی ئاسایشی خستووەتە دوا پلەی ئامادەباشییەوەو ئەوانەشی لەمۆڵەتدابوون، بانگهێشتی دەوام كراونەتەوە.
ترسی لەكۆنتڕۆڵ دەرچونی زیاتری دۆخەكە و قۆستنەوەی بۆ راپەڕینی سەرتاسەری، پارتی دیموكراتی كوردستان داوایكردووە هەموو هێزەكانی لەئامادەباشیدابن و هێزەكانیش ئاسایشی هەولێر و كەركوكی خستووەتە دووا پلەی ئامادەباشییەوەو ئەوانەشی لەماڵەوە بونە بانگهێشتی دەوام كراونەتەوە.
سەرچاوەیەكی تایبەت بە plus4ی راگەیاند: لەئێوارەی دوێنێوە ئاسایشی هەولێر و زێرەڤانی نەیانتووانیوە سەركەوتووبن لەهەڵكوتانە سەر ماڵی خورشید هەركی، چونكە چەكدارەكانی پارتی بەشێكی زۆریان ئامادەی شەڕكردن نین، هەر بۆیە بەنیازە ئەو ئەركە بە هێزێكی راهێنراو بسپێرن كە خەڵكی گەرمیانن تاوەكو شەڕی عەشایەری لەنێوان هەركییەكان و خەڵكی كەركوك و گەرمیان دروست بكەن.
ئێوارەی دوێنێ هێزێكی ئاسایشی هەولێر و زێرەڤانی بۆ دەستگیركردنی خورشید هەركی چونە سەر گوندی گردە رەشە لەقەزای خەبات و بەهۆیەوە شەڕو روبەڕوبونەوە رویدا، تاوەكو ئێستا دوو كەس لەهەردوولا كوژراون و پێنج ئۆتۆمبێلی زێرەڤانیش سوتێندراون.
عەشیرەتی هەركی لەهەولێر و بادینان دژی پارتی دیموكراتی كوردستان راپەڕیون و خۆیان چەكدار كردووەو هۆشداری دەدەن كە ئەگەر گەمارۆی سەر ماڵی خورشید هەركی لانەبرێت، لەهەموو ناوچەكان دژی پارتی شەڕ دەكەن.
لەئێستادا پارتی لەسەر ئاستی باڵا هەوڵی هێوركردنەوەو گفتووگۆ لەگەڵ هەركییەكان دەدات بەڵام سودی نییە.