ئەنجومەنی وەزیران
Plus4
پێش 3 کاتژمێر

🔻ئەمڕۆ لیژنەکەی عێراق کۆدەبێتەوە

 

بڕیارە نیوەڕۆی ئەمڕۆ ئەو لیژنەیە کۆببێتەوە کە دوێنێ لەکۆبونەوەی ئەنجومەنی وەزیران بڕیار بۆ پێکهێنانی درا.

 

لیژنەکە ئەرکی تاوتوێکردنی هەردوو پێشنیازەکەی بەغداو هەولێرە بۆ گەیشتن بە رێککەوتن و ناردنی موچەی فەرمانبەرانی هەرێم، بڕیاریشە لەماوەی 48 کاتژمێردا راپۆرتی خۆیان دەخەنە بەردەم سەرۆک وەزیران.

 

لیژنەکە پێکدێت لە وەزیرانی ( دارایی، داد، تەندروستی، خوێندنی باڵاو پلاندانان ).

 

زیاتر لەدوو مانگە بەغدا پارەی موچەی فەرمانبەرانی هەرێمی راگرتووەو لەئێستاشدا بۆ ناردنی پارە، داوای رادەستکردنی تەواوی دۆسییەی نەوت و داهاتی ناوخۆ دەکات کە هەرێم پێشنیازەکە رەتدەکاتەوە.