plus4
پێش ٢ ساڵ
ئامینە کاکە باوە ژنە کوردەکەی پەرلەمانی سوید رایدەگەیەنێت: جێی نیگەرانیە سوید تەسلیمی داواکاری و مەرجەکانی تورکیا بوو، لەکاتێکدا سەروەری سوریای بەزاندووەو یاسای نێودەوڵەتی پێشێلکردووەو دەستشی بەسەر سیاسەتی دەرەوەی سویدا گرتووە.
دەشڵێت، ئێستا سوید خیانەت لەخەباتی ئەو ژنە کوردانە دەکات کە لەجێی جیهان شەڕی داعشیان کردو وەڵاتانیان لەشەڕی ئەو گروپە تیرۆرستیە رزگارکرد و تورکیا بە تیرۆرستانیان دەناسێنێت.
ئامینە کاکەباوە دەشڵێت، سبەی سەبارەت بەو رێککەوتنەی لەگەڵ تورکیا کراوە پرسیار ئاراستەی وەزیری دەرەوە دەکەم، حکومەتیش پابەندە بەرونکردنەوەی وردەکارێکەی و ئەو خاڵانە بۆ گەلی سوید بخاتەڕوو کەبەرانبەر ئەندام بون لەهاوپەیمانی ناتۆ دەستبەرداری بوە.