جەوهەر ئاغای هەرکی
Plus4
پێش 8 کاتژمێر

 دۆخەکە تەقییەوەو جەوهەر هەرکی داوا لەهەرکییەکان دەکات هەموو بێنە شەڕەکەوە

 

جەوهەر ئاغای هەرکی؛ سەرۆکی عەشیرەتی هەرکی، پەیامێکی بەپەلەی ئاراستەی سەرجەم کوڕانی نێو عەشیرەتی هەرکی کرد، لەدژی هێزەکانی پارتی بووەستنەوەو دەستیان لێ نەپارێزن.

 

جەوهەر ئاغا؛ پەیامێکی تووند ئاراستەی پارتیش دەکات و دەڵێت: پارتی دیکتاتۆرەو دەیەوێت بەدیکتاتۆری کاری خۆی بکات، ئێمەش ئەوەی لێ قبووڵ ناکەین.

 

داواش لەسەرجەم هەرکییەکان دەکات بەزووترین کات بێنە نێو شەڕەکەوەو دژی پارتی بووەستنەوە.

 

سەرۆکی عەشیرەتی هەرکی؛ پەیامەکەی هێندە تووندە، بەشوێنکەوتووە هەرکییەکان دەڵێت: کەرامەتی پارتی بشکێنن.

 

ئەو کەسەی ئەمڕۆ لەشەڕەکەدا کوژراوە، بەکوڕی خۆی ناوزەندی دەکات و دەڵێت: ڕۆژ ڕۆژی ئەوەیە ئیتر زوڵم و ستەم و نادادی و دیکتاتۆری قبووڵ نەکەین.

 

دوای پەیامەکەی جەوهەر ئاغای هەرکی، شەڕەکە زۆر بەقورسی دەستیپێکرد.