ئەنجومەنی وەزیران
Plus4
پێش 5 کاتژمێر

🔻بەپەلە.. ئەنجومەنی وەزیران بڕیاری لەسەر ناردنی موچەی هەرێم نەدا

 

ئێستا کۆبونەوەی ئەنجومەنی وەزیرانی عێراق کۆتایی هات بەبێ ئەوەی بڕیار لەسەر ناردنی موچەی موچەخۆرانی هەرێم بدرێت.

 

لەکۆبونەوەکەدا بڕیار لەسەر پێکهێنانی لیژنەیەک درا کە لە پێنج وەزیری حکومەتی فیدراڵ پێکدێن بۆ تاوتوێکردنی پێشنیازەکانی هەرێم و بەغدا.

 

وەزارەتەکان پێکدێن لە ( دارایی، داد، پلاندانان، تەندروستی و خوێندنی باڵا ) هەر وەزارەتێکی تریش پێویست بکات بانگهێشتی لیژنەکە دەکرێت و داواکراوە 

لە48 کاتژمێردا ئەو پرسە یەکلایی بکەنەوە.

 

تاوەکو ئێستا بەغداو هەرێم لەسەر چەند خاڵێک ناکۆکن و نەگەیشتوونەتە رێککەوتن.