موچە
Plus4
پێش ٢ کاتژمێر

دیسان سێ سەرۆکایەتییەکەی عێراق باسی مووچەی فەرمانبەرانی هەرێمیان نەکرد

 

ئەمڕۆ هەریەک لەسەرۆک کۆمارو سەرۆک وەزیران و سەرۆکی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق، لەکۆشکی بەغدا کۆبوونەوە بۆ گفتوگۆکردن سەبارەت بەمارەیەک پرسی پەیوەست بەدۆخی ناوچەکەو پاراستنی وڵاتەکە لەمەترسییەکان و پارێزگاری لەسەلامەتی خاکەکەی.

 

تەوەرێکی تری کۆبوونەوەکە، ئامادەکارییەکان بوو بۆ هەڵبژاردنی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق و پاڵپشتی هەنگاوەکانی کۆمیسیۆن بۆ بەڕێوەبردنی هەڵبژاردنێکی بێگەردو ئازاد لەوادەی خۆیدا، ئەمە وێڕای دوو تەوەری تر.

 

بەپێی ڕاگەیاندراوێک، لەکۆبوونەوەکەدا هیچ ئاماژەیەک بەدۆسیەی مووچەی فەرمانبەرانی هەرێم نەدراوە، ئەمە لەکاتێکدایە پرسی هەرە گرنگی چەند ڕۆژی ڕابردووی نێوان هەولێرو بەغدایەو نزیکەی 70 ڕۆژە فەرمانبەران مووچەیان پێنەدراوە.