هەڵبژاردن
پێش 6 کاتژمێر

جومانە غەلای قسەکەری کۆمیسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەکانی عێراق رایگەیاند : تا ئێستا ٦٨٨هەزارو ٦٥١ کەس داواکاریان پێشکەشکردوە وەک کارمەند بۆ سەر سندوقەکانی دەنگدان لە بنکەکان بۆ رۆژی هەڵبژاردن ، لەم ژمارەیەش ٤٦٤ هەزارو ٢٣٢ کەسیان لە رەگەزی نێرن ، ٢٢٤ هەزارو ٤١٩ لە رەگەزی مێن ،وە ژمارەی ئەوکەسانەی کە داواکاریان پێشکەشکردووەو کارمەندی دەوڵەتن  ٣٨٧ هەزارو ٩٩٧ کەسن ، ژمارەی دەرچوانی زانکۆو خوێنکاران ٣٠٠ هەزارو ٦٤٥ کەسە کە داواکاریان پێشکەشکردوە.