پارتی لە بەغدا
plus4
پێش 5 کاتژمێر

ئاژانسی هەواڵی (بغداد الیوم) لەزاری چەند سەرچاوەیەكەو ڕایگەیاند: بڕیارە ئەمڕۆ پارتی وەزیرانی لەبەغدا بكشێنێتەوە.

کشانەوەی وەزیرەکانی پارتی، وەك هەنگاوی یەکەمی ناڕەزایەتی و دروستكردنی گووشارە دژی نەناردنی مووچەو نەگەیشتن بەڕێككەوتن لەگەڵ بەغدا.

بەپێی هەواڵی ئاژانسەکە: گەر پارتی بڕیارەكە بدات، لەكاتێكی هەستیاردا دەبێت و هێندەی تر پەیوەندییەكانی نێوان بەغداو هەرێمی كوردستان ئاڵۆزتر دەكات.

دەشڵێت: بەم بڕیارە کە ئەگەری ڕوودانی هەیە، هۆشداریی ئەوە دەدرێت كە ئەو هەنگاوە كاریگەریی لەسەر هەڵبژاردنەكانی ئاییندەی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق دەبێت.