موچە
Plus4
پێش 9 کاتژمێر

🔻بەغداد ئەلیوم: وەفدی هەرێم و بەغدا نەگەیشتوونەتە رێککەوتن

 

ماڵپەڕی بەغداد ئەلیوم بڵاویکردووەتەوە، دانوستانەکانی نێوان وەفدی هەرێم و حکومەتی فیدراڵی سەبارەت بە دۆسیەی مووچە و هەناردەکردنی نەوت شکستی هێناوە.

 

دەشڵێت: وەفدی دانوستانکاری حکومەتی هەرێمی کوردستان نەیتوانی لەگەڵ بەغدا بگەنە ڕێککەوتن بەهۆی ڕەتکردنەوەی ڕادەستکردنی تەواوی بڕە نەوتی بەرهەمهێنراو کە ئەمەش خاڵێکی بنەڕەتی ناکۆکی نێوانیان بوو کە ڕێگری لە تەواوبوونی لێکتێگەیشتنەکان کرد.

 

 ماڵپەڕەکە دەڵێت: "وەفدی کوردی دەسەلاتی فراوانی نەبوو کە بتوانێت تەنازول بکات یان ڕێککەوتنێکی کۆتایی واژۆ بکات، ئەمەش ڕەنگدانەوەی لەسەر ڕەوتی دیالۆگەکان هەبوو و بووەتە هۆی پەککەوتن."

 

هەر بەپێی ئەو هەواڵە "لە کارنامەی کۆبوونەوەی ئەنجومەنی وەزیرانی فیدراڵی کە بڕیارە سبەینێ ئەنجام بدرێت، هیچ ئاماژەیەک بۆ تاوتوێکردنی پرسی پێدانی مووچەی فەرمانبەرانی هەرێم یان پێداچوونەوە بە ئەنجامەکانی سەردانەکەی وەفدە کوردییەکان لەخۆ ناگرێت، کە ناڕەزایی لای سەرکردەکانی کورد بەتایبەتی لەناو پارتی دیموکراتی کوردستاندا لێکەوتووەتەوە".

 

ئاماژەی بۆ ئەوەشکردووە کە "پێدەچێت پارتی دیموکراتی کوردستان سبەی سێشەممە بڕیارێک بۆ کشاندنەوەی وەزیرەکانی لە حکومەتی فیدراڵی دەربکات وەک جۆرێک لە ناڕەزایی دەربڕین بەرامبەر دواکەوتنی بەردەوامی مووچە و نەبوونی ڕێککەوتنێکی ڕوون لەگەڵ بەغدا."