پزیشکیان
Plus4
پێش 7 کاتژمێر

سەرۆک کۆماری ئێران: ئیسرائیل ویستی لەناوم ببات و شوێنی کۆبوونەوەکەمی مووشەکباران کرد

 

مەسعود پزیشکیان سەرۆک کۆماری ئێران ڕایگەیاند: ئیسرائیلییەکان هەوڵیاندا لەناوم ببەن.

 

🔸 کۆمپانیاکان ئەمریکا دەتوانن بێنە ئێران و کاری وەبەرهێنان ئەنجامبدەن.

 

🔸 ئیسرائیلییەکان هەوڵیاندا بۆردوومانی ئەو شوێنە بکەن کە کۆبوونەوەمان تێدا دەکرد، ویستیان لەو ڕێیەوە بمکوژن.

 

🔸 نەتەنیاهۆ پشێوی و ئاڵۆزی هێناوە بۆ ناوچەکەو هەر ئەویش هۆکارە بۆ تەشەنەکردنی ئاڵۆزییەکان.

 

🔸 چۆن متمانە بەئەمریکا بکەینەوەو دڵنیابین ئەمجارەش لەکاتی دانووستانەکان ئیسرائیل پەلامارمان نادات.

 

🔸 لەئێستادا هیچ کێشەو گرفتێک لەدەستپێکردنەوەی دانووستانەکان نابینم.

 

🔸 ترەمپ دەتوانێت ناوچەکە بەرەو ئاشتی و ئارامی ببات، یا بەپێچەوانەوە بیبات بەرەو شەڕێکی نەبڕاوە.