پەرلەمانتار
Plus4
پێش 7 کاتژمێر

🔻حکومەتی هەرێم بەداواکارییەکانی بەغداد رازی بووەو تەواوی نەوتەکەی رادەست دەکات

 

حکومەتی هەرێمی کوردستان سەبارەت هەناردەکردنەوەی نەوەت و رەشنووسی رێککەوتنی نێوانیان، وەڵامی بەغداد دەداتەوە کە بەشێوەیەکە بەغداد بەرهەمە نەوتییەکان دابین دەکات و لیژنەیەک بۆ خەمڵاندنی ئاستی بەرهەمهێنانی نەوت و پێویستی ناوخۆ لە بەرهەمە نەوتییەکان دەنێرێت.

 

سەرچاوەیەکی ئاگادار لە دانوستاندنەکانی نێوان بەغدا و هەولێر، بە کەناڵەکانی نزیک لە پارتی راگەیاندووە، ئەو رەشنووسەی لەبارەی رادەستکردن و هەناردەی نەوت ئامادەکراوە لە قۆناغی کۆتاییدایە.

 

ئاماژەی بۆ ئەوەشکردوە، گۆڕانکارییەکی سەرەکی لە راشنوسەکەدا کراوە ئەویش، هەرێم تەواوی نەوتی بەرهەمهێندراو رادەست دەکات لە بەرامبەردا حکومەتی فیدراڵی پێویستی ناوخۆیی هەرێمی کوردستان لە بەرهەمە نەوتییەکان دابین بکات.

 

بە گوێرەی زانیارییەکان، بڕیارە دووشەممە، 7ی تەمموز، وەڵامی حکومەتی هەرێمی کوردستان بدرێتە بەغدا و پێیان دەوترێت هەرێمی کوردستان رازییە بەو شێوازەی دانراوە بۆ رادەستکردنی نەوت.