
Plus4
پێش 7 کاتژمێر
سەرۆکى ئەنجومەنى نوێنەرانى عێراق لەبارەى مووچەوە چى بە مەسرور بارزانی وت ؟
بەپێى ڕاگەیاندراوى حکومەتى هەرێم، مەحمود مەشهەدانی؛ سەرۆکى ئەنجومەنى نوێنەرانى عێراق، هاوڕابووە لەگەڵ سەرۆکى حکومەت کە نابێت بەهیچ شێوەیەک بابەتى مووچە تێکەڵ بەململانێى سیاسى بکرێت.
بەپێى ڕاگەیاندراوى حکومەتى هەرێم، مەسرور بارزانی، لەمیانی پێشوازیی لەمەحمود مەشهەدانی؛ سەرۆکی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق، گفتوگۆ لەبارەی گرنگیی چارەسەرکردنی کێشەکانی نێوان هەرێم و بەغدا، بەتایبەت پرسی مووچە کراوە.
هەردوولا هاوڕابوون لەسەر ئەوەی نابێت پرسی مووچە، تێکەڵ بەناکۆکیی سیاسی بکرێت و مووچەخۆرانی هەرێم باجی ئەو ناکۆکیانە بدەن.
لەبارەى چارەسەرکردنى کێشەکانى نێوان هەولێرو بەغدا، هەردوولا جەختیان لەوە کردەوە کە پێویستە لەزووترین کاتدا، کێشەی مووچە چارەسەر بکرێت و شایستە داراییەکانی هەرێم بنێردرێت.
ئەوەشی راگەیاندووە جەختیان لەپێویستیی ڕێزگرتن لەسیستمی فیدراڵیی عێراق و مافە دەستوورییەکانی قەوارەی هەرێم کردووەتەوە.
نووسینگەی سەرۆکی پەرلەمانی عێراقیش لەڕاگەیاندراوێكدا دەڵێت: ئەم سەردانە لەچوارچێوەی گفتوگۆکردنە لەگەڵ هەرێم سەبارەت بەدۆسیە هاوبەشەکان و کاراکردنەوەی کاری نێوان ناوەندو هەرێم و چارەسەرکردنی کێشەکانی نێوانیان، وێڕای تاوتوێکردنی دۆسیەی هەڵبژاردنی پەرلەمانی داهاتوو.