شەپۆلی گەرما
google
plus4
پێش 6 کاتژمێر

هەڤاڵ سدیق شارەزای کەشناسی دەڵێت، به هۆی لاوازبوونی کاریگەری ئەو بارستە هەوا فێنکە مامناوەندەی ماوەی چەند ڕۆژێکە ڕوویکردۆتە سەرجەم ناوچە جیاوازەکانی هەرێم و تەواوی ناوچەکە، پلەکانی گەرما بەرزدەبێتەوە.

دەشڵێت، لەکۆتایی ئەم هەفتەیەو له نێوان ( ٩/ ٧/ ٢٠٢٥) بۆ ( ١٨/ ٧/ ٢٠٢٥) گەرمای بەهێز تەواوی ناوچە جیاوازەکانی هەرێمی کوردستان و کەرکوک دەگرێتەوە لەبەشێکی ناوچەکانی باشووری هەرێم و کەرکوک و ناوچەکانی سنووری ئێدارەی گەرمیان پێشبینی دەکرێت پلەکانی گەرما لەهەندێ ڕۆژ بگاته ( ٤٩ - ٥٠°)پلەسیلیزی نیوەی کوڵان.

رونیشیکردوەتەوە، لەهەندێ لەناوچەکانی باشووری عێراق وەکو بەسڕه و عەمارە و ناسڕیە، پێشبینی دەکرێت لەهەندێ ڕۆژپلەکانی گەرما (٥٠ - ٥٢°)پلەسیلیزی تێپەڕدەکات شێ ڕێژەیی و تیشکی سەرووی وەنەوشەیی بەرزده بێت و پەڵەهەوری سپی دروست دەبێت کەشێکی گەرما تاقەت پڕوکێنەر دەبێ .