کوژرانی دوو دکتۆر
plus4
پێش ٢ ساڵ

ئەمڕۆ سێ شەممە وەزارەتی خوێندنی باڵای حوکمەتی هەرێمی کوردستان رایگەیاند : بە داخ و نیگەرانیەکی زۆرەوە سەر لە بەیانی ئەمڕۆ لە روداوێکی نەخوازراو چاوەڕوان نەکراودا لە کۆلیجی یاسای زانکۆی سەلاحەدین لە هەولێر یەکێک لە خوێنکارانی بەشی یاسا بە چەک هێرش دەکاتە  سەر حەرەمی زانکۆو بە داخەوە لە ئەنجامدا ( د . کاوان ئیسماعیل )راگری کۆلێژی یاسای زانکۆی سەلاحەدین و ،  (د. ئیدریس حەمەخان ) مامۆستای کۆلێژی ئەندازیاری زانکۆی سەلاحەدین شەهید دەبن ویەکێک لە کارمەندەکانیش بریندار دەکات .

 

بۆ ئەم روداوە دڵتەزێنە وەزارەتی خوێندنی باڵاو تویژینەوەی زانستی پرسەو سەرەخۆشی ئاراستەی کەس و کارو خانەوادەی مامۆستایانی شەهید دەکات و هیوای چاکبونەوەی خێراش بۆ بریندارەکە دەخوازێت .

ئومێد خۆشناو پارێزگاری هەولێر ووتی ئەو خوینکارەی ئەمڕۆ دوو دکتۆرەکەی زانکۆی سەلاحەدینی شەهید کردوە خوێنکاری زانکۆی سۆرانەو بەڵام بە هۆی هەبونی کێشەوە فەسڵ کراوە بەو هۆیەوە هەڕەشەی لە ژمارەیەک مامۆستای زانکۆ کردووە .