کۆمیسیۆن
plus4
پێش 11 کاتژمێر

کۆمیسیۆنی هەڵبژاردنەکان کاتی پێدانی ژمارەی بە لیست و کاندیدان دیاریکرد

کۆمیسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەکانی عیراق ڕایگەیاند: لەئێستادا لەقۆناغی پێداچوونەوەی لیستی کاندیدان و ناردنیانداین بۆ لایەنە پەیوەندیدارەکان.

وتیشی: دوای پەسەندکردنی لیست و کاندیدان، تیروپشک بۆ پێدانی ژمارە بەقەوارەو لیست و کاندیدان دەکرێت.

بۆ ئەو مەبەستە، عیماد جەمیل؛ سەرۆکی تیمی ڕاگەیاندنی کۆمیسیۆن، دەنگۆی کردنەوەی دەرگای گۆڕانکاری یا تۆمارکردنی لیستی لەکۆمسیۆن ڕەتکردەوەو وتی: کۆمیسیۆن پرۆسەی وەرگرتنی لیستی کاندیدانی تەواوکردووە، تائێستاش هیچ بڕیارێک نەدراوە بۆ کردنەوەی دەرگا بۆ هەموارکردنەوە یا وەرگرتنی لیستی نوێ.

دەشڵێت: ئێستا کۆمیسیۆن گەیشتووەتە قۆناغی پێداچوونەوە بە لیستی کاندیدان و ناردنیان بۆ لایەنە پەیوەندیدارەکان و پەسەندکردنی ئەو لیستانەو ئەنجامدانی تیروپشک بۆ دیاریکردنی ژمارەدان بەقەوارەکان.