صاروخ ايراني
plus4
پێش 3 مانگ

عەلی محەمەد نائینی؛ وتەبێژی سوپای پاسدارانی ئێران هۆشداریدا لەوەی گەر جارێکیتر ئیسرائیل هێرشبکاتەوە سەر وڵاتەکەیان، ئەوا وەڵامێکی زۆر تووندیان دەدەنەوە.

وتەبێژەکەی سوپای پاسداران، لەکۆنفرانسێکی ڕۆژنامەوانیدا وتی: گەر هات و جارێکیتر هێرشی تریان لەلایەن ئیسرائیلەوە بکرێتە سەر، ئەوا وڵاتەکەیان وەڵامی زۆر تووندی بۆیان دەبێت، بێ ئەوەی ڕێز لەهیچ هێڵێکی سوور بگرێت و دەست لەهیچ بپارێزین.

وتیشی: ئامانجی ئەمریکاو ئیسرائیل، ڕووخاندنی دەسەڵاتی ئێستای ئێران بوو، بەڵام ئامانجەکەیان نەپێکا.