
plus4
پێش 12 کاتژمێر
ئه‌مریكا فه‌رمانیكردووه به‌عێراق و هه‌رێم جگه له‌عێراقیه‌كان، نابێت هیچ غه‌یره عێراقییه‌ك مووچه له‌عێراق و هه‌رێمى كوردستان وه‌ربگرێت.
بەڕوونی به فوئاد حوسێن وتراوه، گه‌ر هه‌رێم به‌ڕاستى ده‌یه‌وێت پرسى مووچه چاره‌سه‌ربێت، با داواكارییه‌كانى به‌غدا جێبه‌جێبكات كه‌خۆیان ده‌بیننه‌وه له‌مه‌له‌فى نه‌وت‌و ته‌وتین‌و داهاتى ناوخۆ.
ئه‌نجومه‌نى ئابوورى عێراق كه د. فوئاد حسێن لەسەر پشکی پارتی سه‌رۆكیه‌تى، جه‌ختیكردوه‌ته‌وه:
ده‌بێت هه‌رێم مووچه‌ى مووچه‌خۆرانى تەوتین بكات، ئه‌وكات مووچه‌ى بۆ ڕه‌وانه ده‌كرێت.
ئەنجومەنی ئابووریی عێراق بەهەرێمی وتووە: دەبێت تەواوی مەلەفی نەوت و داهاتی ناوخۆ ڕادەستبکەن و تەوتینش بکەن ئەمجا داوای مووچە بکەن مووچه‌ى مووچه‌خۆرانیشی به‌بانكى بكات.
ئه‌وه‌ى به‌هه‌رێمى كوردستان وتراوه، هه‌مان ئه‌و په‌یامه‌یه كه به‌هێزه‌كانى حه‌شـ.ـدى شـ.ـه‌عبیش وتراوه، چیتر نابێت ئێرانى‌و سورى‌و غه‌یره عێراقى مووچه‌خۆربن.
گه‌ر هه‌رێم نه‌چێته ژێربارى داواكارییه‌كانى به‌غداوه كه فشارى ئه‌مریكایه، هه‌ولێر ڕووبه‌ڕووى كێشه‌ى زۆر گه‌وره ده‌بێته‌وه.
جگه له‌هه‌رێم، حه‌شـ.ـدى شـ.ـه‌عبیش كێشه‌ى گه‌وره‌ى بۆ دروستكراوه‌و له‌ژێر فشاره‌كانى ئه‌مریكا، عێراق وتوویه‌تى: دوو مه‌رج هه‌یه بۆ پێدانى مووچه‌كانتان، یه‌كه‌میان: چوونە پاڵ هێزه ئه‌منییه‌كانى تری عێراق له‌وه‌زاره‌ته‌كانى ناوخۆ‌و به‌رگرى، دوه‌میشیان، بوونى كارتى نیشتمانییه بۆ سه‌لماندنى عێراقیبوونى هه‌ر ئه‌ندامێكى حه‌شد.