سباح نعمان
ئاژانسی هەواڵی plus4
پێش هەفتەیەک

سەباح نوعمان وتەبێژی فەرماندەی گشتی هێزە چەكدارەكانی عێراق لەوەڵامی وەزارەتی ناوخۆی حكومەتی هەرێم سەبارەت بە تۆمەتباركردنی چەند گروپێكی حەشدی شەعبی بەهێرشكردنە سەر شاری هەولێر دەڵێت: تۆمەتباركردنی دامەزراوەیەكی ئەمنی عێراقی قبوڵكراو نییە و رێگەی پێنادەین، بەتایبەت كە هیچ بەڵگەیەك بۆ تۆمەتەكان نەبێت.

 

داواش دەكات ئەگەر بەڵگەی تۆمەتباركردنی ئەو دامەزراوەیە هەیە دەتوانن پێشكەش بەعێراقی بكەن، چونكە ئێمە لەسەر ئاسایشی وەڵاتەكە موجامەلەی كەس ناكەین و هەموو رێوشوێنێكی یاسایی دەگرینەبەر دژی ئەو لایەنانەی بیانەوێت سەقامگیری عێراق بشێوێنن.