
ئاژانسی هەواڵی plus4
پێش 7 کاتژمێر
لەگوندێ كییفی قەزای دووبز لەرۆژئاوای كەركوك، بەهۆی شەڕی دوو خێزان لەگەڵ یەكتر، كەسێك كوژراوە و كەسێكی تریش بریندارە، قوربانییەكان هەردووكیان باوك و كوڕن.
بەپێی زانیارییەكان، سەرەتا دەمەقاڵێ بوەو دوواتر پەرەی سەندووە و گەیشتووەتە چەك هەڵگرتن و بەهۆیەوە باوك و كوڕێكی برینداربونە، باوكەكە بەهۆی سەختی برینەكەیەوە گیانی لەدەستداوە.
قوربانییەكە ناوی ( غازی ساڵح تائی )یە، تەمەنی 59 ساڵە و فەرمانبەری كۆمپانیای نەوتی باكورە، بریندارەكەش كوڕێتی بەناوی ( ساڵح ) تەمەنی 32 ساڵە.
تاوەكو ئێستا بكوژەكە دەستگیرنەكراوە و بۆ شوێنێكی نادیار هەڵاتووە.