
plus4
پێش 5 کاتژمێر
وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی توورکیا سەبارەت بە پێشهاتەکانی ئەم دواییەی ناحیەی پردێ لە کەرکوک دەڵێت:
چاوەڕوانی سەرەکیمان ئەوەیە کە هاوڵاتیانی تورکمانمان نوێنەرایەتییەکی دروستیان هەبێت لە سیاسەتی عێراق و پێکهاتەی دەوڵەتدا، ئەم بابەتە بەتایبەتی لەکەرکوک گرنگە لەبواری ئەرک و دامەزراندنەکاندا پێویستە لەهەموو دامودەزگا گشتییەکاندا بەتایبەتی ئەنجومەنی قەزاو ناحییەکان جێبەجێ بکرێن.
دامەزراندنی بەڕێوبەرێکی غەیرە تورکمانی لە شارەوانی پردێ کە دانیشتوانەکەی زۆرینە تورکمانن، ناڕەحەتی و نائومێدی لای کۆمەڵگەی تورکمانی لێکەوتووەتەوە.
ئاشتی و سەقامگیری لە کەرکوک کە جیاوازی نەتەوەیی و ئایینی تێدایە گرنگە بۆ ئاشتی و سەقامگیریی سەرتاسەری عێراق.
لەم چوارچێوەیەدا، وڵاتەکەمان لە نزیکەوە و بە هەستیارییەوە چاودێری پەرەسەندنەکانی کەرکوک دەکات.