باره
plus4
پێش 15 کاتژمێر

کەمێک لەمەوبەر، کۆبوونەوەی ئەنجومەنی وەزیرانی هەرێم کۆتاییهات و هیچ بڕیارێکی گرنگ و ئەرێنیی لەبارەی مووچەوە تێدا نەدرا.

بەپێی زانیارییەکانی نێو کۆبوونەوەکە، بڕیاردرا چاوەڕوانی وەڵامی محەمەد شیاع سودانی بکەن سەبارەت بە بڕیاردانی لەبارەی ئەم پرسەوە.

ئەمەش لەکاتێکدایە شەوی ڕابردوو مەسرور بارزانی؛ بۆ ئەو مەبەستە بەتەلەفۆن قسەی لەگەڵ سودانی کردووە.

تو سودانی وەڵام پێشنیازو داواکارییەكان نەداتەوە، هیچ وەفدێکی تری حكومەتی هەرێم ناچێتەوە بۆ بەغدا.

ئەمە لەکاتێکدایە بەغداش چاوەڕوانی هەرێمە سەبارەت بەو پێشنیازانەی پێشکەشیانکردووە سەبارەت بەدۆسیەی نەوت.